ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می خۆی ئامادەدەکات مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو ڕابگەیەنێت.

مۆبایلی ڕیەڵ می ناین پڕۆ پڵەس شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی920 فایف جی و چارەسەرکەری مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا