ئەپڵ ئاپیادێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ لە زنجیرە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە بەمنزیکانە بەرهەمێکی دیکەی بەتایبەتمەندی نوێ دەخاتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.

ئەپڵ ئایپاد ئێر2022 کێشەکەی 461 گرامە، شاشەکەی لەجۆری لیکوید ڕێتینا ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.9 ئینج و دیقەی پیشاندانی2360/1640 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە، چارەسەرکەری ئەپڵ ئێم وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەپڵ جی پی یوی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئایپاد ئۆ ئێس15.3 کاردەکات، بڕیارە ئاپیادە نوێیەکە بەچەندین ڕەنگی جیاواز بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا