وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلی وەن پڵەس نۆرد ئێن70 بەتایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بازاڕەوە.

وەن پڵەس نۆرد ئێن70 کێشەکەی 178 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1300 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا