تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت6

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت6ی بەتایبەتمەندی نوێ ڕاگەیاند.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ زێت6 کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی پیشاندانی2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە چوار، شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا