نێت فلیکس تایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

تایبەتمەندی نوێی نێت فلیکس بە ناوی“Download For You”
بەپێی ڕاپۆرتەکا ئەم تایبەتمەندیە ئێستا لە نێو بەرنامەی نێت فلیکس دا، لەم هەفتەیەوە بۆ سیستمی ئەندرۆید لە بەردەست دایە.

کۆمپانیای نێت فلیکس ئاماژەی بەوەداوە، کە بەم زووانە تایبەتمەندیەکە لەسەر سیستمت ئای ئۆ ئێسیش دەخەنە کار، هەروەها بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم تایبەتمەندیە تایبەتە بە کۆنترۆڵکردنی داونلۆد کردنی بڕی گێگابایتی ڤیدیۆ کە دەتەوێت واتە دەتوانیت ڤیدیۆکە بەو گێگابایتە داونلۆد بکەیت کە خۆت دەتەوێت تاوەکو شوێنت زۆر لێ نەگرێت

بەکارهێنەران دەتوانن بچنە سەر خاڵی داگرتنەکان پەنجە لەسەر download for you دابگرن، دواتر ئەو ئەو بڕە هەڵبژێرن کە دەیانەوێت ڤیدیۆکەی پێ داونلۆد بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا