پۆڵەتیک پرێس
هواوی تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
هواوی مەیت 70 ئاڕ ئێس کێشەکەی 200 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2616/1212 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+64+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.