کۆرتوا ؛ من باشم نەک باشترین

پاش ئەو ئاستە بەرزەی تیبۆ کۆرتوا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر لیفەرپوڵ پیشانیدا ئاستی کۆرتوا زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە بەجۆرێک وەک گۆڵپارێزی مێژووی ناوی دەهێنرا .

یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر پشکی یانەی لیفەرپوڵ گەشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تیبۆ پشکی شێری بەرکەوت لەم سەرکەوتنەدا

پاش یاریەکە بەمجۆرە دواو ووتی ؛ من پێشتریش ئەوەم ڕاگەیاندووە ئێمە زۆر بەسەختی کاردەکەین ، سەبارەت بەئاستی خۆی ووتی من هەست بە باشی دەکەم بەڵام دڵنیابن من باشترین نیم ، من دەمەوێت زۆرترین نازناو لەگەڵ مێرەنگی بەدەست بهێنم لەبەردەوامی قسەکانیدا ووتی پێشتر گۆڵپارێزی زۆر نایاب هەبوون من گرنگی بەوە نادەم باشترینم یان نا ئەوەی لای من گرنگە ئەوە تۆڕی گۆڵەکەم خاوێن بهێڵمەوە .

لە کۆتایدا کۆرتوا ووتی ئەم یاریە بۆ من دەبێتە یادگاریەکی زۆر تایبەت و من شانازی پێوە دەکەم هیودارم بتوانین ئەمساڵیش یانە پاڵەوانەکان بەدەست بهێنن چوونکە دەبێتە دیاریەکی زۆر جوان ، هیودارم بۆ قۆناغی داهاتوو یاریزانە پێکراوەکانمان بگەڕێنەوە و هاوکارمان بن

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا