كامیان سوپەر دەبن بایرن یان سڤیلیا؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو پێنج شەممە سەعات 10 بە كاتی كوردستان یاری جامی سوپەری ئەوروپا لە سەر یاریگای پۆشكاش ئەرینا بەڕێوە دەچێت.

یارییەكە لە نێوان هەردوو یانە پاڵەوانەكەی ئەوروپا بایرن میونخی پاڵەوانی 3 نازناوی ئەڵمانیا و ئەوروپا (بۆندزلیگا و جامی پوكاڵ و خولی یانە پاڵەوانەكانی) بەرامبەر یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی ئیسپانی دەبێتەوە لە سەر خەونی بوون بە پاڵەوانی ئەو جامەش.

هەردوو یانە لە لوتكەی ئاستی خۆیاندان ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە هەردووكیان باشترین و ناوازەترین ئاستی خۆیان پێشكەش دەكەن بە تایبەت بایرن میونخ كە لە ئێستادا بە بەهێزترین و ناوازەترین یانەی ئەوروپا ناوزەند دەكرێت یانەی سڤیلیاش لە ئێستادا كێبڕكێكارە لە یارییەكەی ئەمشەودا.

بۆ یارییەكەی ئەمشەو هانز دیتەر فلیك ڕاهێنەری بایرن پێكهاتەی خۆی ئاشكرا كردووە بۆ یارییەكە كە ئەمەیە:

گۆڵچی/ نۆیەر
بەرگریكاران/ دێڤیس، بواتینگ، ئالابا، باڤارد
ناوەندكاران/ كیمیچ، گۆریتسكا، گنابری، مۆلەر، سانێ‌
هێرشبەر/ لیڤاندۆڤیسكی

لە بەرامبەردا ڕاهێنەری یانە ئەندەلوسییە ئیسپانییەكە جولیان لۆبیتێكی پێكهاتەی خۆی بۆ یارییەكە بەم شێوەیە بڵاو كردۆتەوە:

گۆڵچی/ یاسین بۆنۆ
بەرگریكاران/ ناڤاس، كۆندی، كارلۆس، ئیسكۆدێرۆ
ناوەندكاران/ جۆردان، فیرناندۆ، ڤاسكێز
هێرشبەران/ سۆسۆ، لۆك دی یۆنگ، ئۆكامبۆس

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا