پۆڵەتیک پرێ
ڕاشی بەشێوەیەکی گشتی زۆر بەکاردەهێنرێت، لە تۆوی کونجی برژاو یان نەبرژاو دروست دەکرێت، سوودێکی تەندروستی زۆر هەیە لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە.
سوودە تەندروستییەکانی ڕاشی:
-ڕێژەیەکی زۆر کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆنتڕۆڵ کردنی پەستانی خوێن، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.
-ڕاشی یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات، چونکە کونجی کە بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنیدا دەوڵەمەندە بە مادەی سمسمۆلین یارمەتی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان دەدات.
-مادەی ڤیتۆستیرول و چەوی سوود بەخشی تێدایە، یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.
-ڕاشی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان دەپارێزێت.
-ڕاشی دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکانی ئۆمێگا٣، ئەمەش ڕێگری هەوکردن و ئازاری جومگەکان دەکات.