رۆژانە چەند پەرداخ ئاو بخۆینەوە؟

پۆڵەتیك پرێس:
خەڵكی بەگشتی رۆژانە ئارەزوویان بۆ خواردنەوەی ئاو هەیە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە، چەند پەرداخ ئاو رۆژانە بخورێتەوە باشە؟

پزیشكەكان هۆشداری خواردنەوەی ئاو بەرێژەیەكی زۆری ڕادەبەدەر ڕەنگە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت .

جەستەی مرۆڤ بەوە ناسراوە، كە نزیكەی لە سەدا 60 ی لەئاو پێك دێت و كەسەكەش بە بەردەوامی بە درێژایی ڕۆژ، كە رۆژانەش جەستە لە ڕێگەی میز و ئارەق و هەناسەدان، ئاو لە دەست دەدات .

بەپێی قسەی شارەزایانی تەندروستی بەشێوەیەكی گشتی هەشت پەرداخ ئاو بەسەر بۆ خواردنەوە، كە ئەوە بەنزیكەیی دوو لیتر ئاو دەكات.

هەروەها هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە، كە مرۆڤ بەگشتی پێویستی بە خواردنەوەی بەردەوام هەیە، تەنانەت لە كاتی تینوێتیش نەبێت، بەڵام دەبێت لەو رێژەیە نەبێت.

هاوكات باس لەوەش دەكەن، كە ژینگە بەگشتی‌و رەگەزەكانی (گەرمی، ساردی، تەڕی، یان وشكی)، كاریگەری گەورەیان لەسەر رێژەی خواردنەوەی ئاو دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا