پەیوەندی نێوان قاوە خواردنەوەو نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

پرسیارێکی زۆر دەکرێت دەربارەی کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر نەخۆشی شەکرە، چونکە زۆرێک لە خواردنەوەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ڕێژەی شەکر لە خوێندا، قاوە ماددەی کیمیای زۆر لە پێکهاتەکەیدا هەیە هەندێکیان بەسوودن، هەندێکیشیان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن

پەیوەندی نێوان قاوەو نەخۆشی شەکرە
کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە، پێویستە ئاگادار بن لەوەی کافایین کاریگەری لەسەر ڕێژەی ئەنسۆلین هەیە، ئاستی شەکری خوێن بەرەو بەرزبوونەوە یاخود کەمبوون دەبات، ئەمەش لە دوای خواردنەوەی ٢٠٠ میلیگرام کافایین ڕوودەدات، زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، کە خواردنەوەی قاوە کاریگەری لەسەر نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ هەیە، هەر بەپێ لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە قاوە لە ٪١٧ ی خەڵک توشی شەکرە دەکات

خواردنەوەی قاوە ئەگەر ماددەی تری بۆ زیاد نەکەی ڕاستەوخۆ کاریگەری ناکاتە ڕێژەی شەکر یان گلۆکۆز لە خوێندا،لەلایەکی دیکەش ڕەنگە ببێتە هۆی دروست بوونی هەستیاری لەش

ئایا کافایین زیان بەخشە
بەگشتی بەپێی ڕاگەیاندراوەکان خواردنەوەی ٤٠٠ میلیگرام قاوە لە ڕۆژێکدا، کاریگەری خراپی لەسەر نەخۆشی شەکرە نیە، بەڵام خواردنەوەی قاوە لەگەڵ شەکر، ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا

هەندێک کاریگەریخراپیتری هەیە کە بریتین لە
-سەرئێشە
-بێخەوی
-بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرسترۆڵ
-دوو دڵی
تێبینی، پێویستە هەرزەکاران لە ڕۆژێکدا، زیاتر لە ١٠٠ میلیگرام قاوە نەخۆنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا