کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و دڵ کەمدەکاتەوە.

کەمی ئەم ڤیتامینە لەجەستەدا زیانێکی زۆری دەبێت و کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین دیان کەمە ئەگەری زیادبوونی کێشیان زیاترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.

هەروەها کەمبوونەوەی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی ڕادەبەدەری قژ، ڤیتامین دی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ددانەکان هەیە کەمبوونی هۆکارێکە بۆ لاوازبوونی مینای ددان و کلۆربوونی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا