زەمین لەرزەیەكی بەهێز پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند

پۆڵەتیك پرێس

كەمێك لەمەوبەر زەمین لەرزەیەكی بەهێز كە گوڕەكەی 5.2 پلە بوو پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو دەوروبەریانی هەژاند، چەقی زەمین لەرزەكەش شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان زەمین لەرزەكە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستانی هەژاندوەو.

زەمین لەرزەكە لە سلێمانی چەند چركەیەك بەردەوامی هەبوو، بەجۆرێك زۆرینەی هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە.

هاوكات لە زەمین لەرزەكە رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەتایبەت لە شارەكانی مهابادو سنەو سەقزو بانەو بۆكان روویداوە.

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان زانیاری تەواویان لەسەر زەمین لە رزەكەو كاریگەرییەكانی بڵاونەكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا