ئاشکراکردنی دیزاینی ئایفۆن ١٣

پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕەکان هەندێک زانیاریان سەبارەت بە دیزاینە نوێیەکی مۆبایلی ئایفۆن ١٣ خستەڕوو کە بڕیارە ئەپڵ ئەمساڵ بیخاتە بازاڕەوە.

نموونەی سەرەتای مۆبایلی ئایفۆن ١٣ دەریدەخات، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی لە بەشی دواوە هەیە، هەروەها چوارچێوەی کامێرای پێشەوەی بچووکتر دەبێت لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٢ ، بەمەش شاشەکەی گەورەتر دەبێت.

بەشێوەیەکی گشتی دیزاینی دەرەوە و چوارچێوەی پێکهاتە و دوگمەکانی مۆبایلی ئایفۆن١٣ جیاواز نییە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن١٢ ی ئێستا.

چارەسەرکەری ئەی ١٥ بایۆنیک لە مۆبایلی ئایفۆن ١٣دا بەکارهاتووە، هەروەها شاشەکەی تایبەتمەندییەکی زۆری لەخۆگرتووە، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٣ لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بخاتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا