ئۆپۆ پادێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ ئۆپۆ پاد ئێر دەخاتە بازاڕەوە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکەیەوە سەرکەوتنێکی زۆر بەدەستبهێنێت.

ئۆپۆ پاد ئێر شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.36 ئینج و دیقەی2000/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن680 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 7100 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە 194 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا