سامسۆنگ کۆمپیوتەرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ کۆمپیوتەرێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ و زۆر بەرهەم دەهێنێت و توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی دەبێت.

کۆمپیوتەری گالاکسی بوک گۆ فایف جی پێکهاتەیەکی سەرنجڕاکێش و تەنکی هەیە، لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە کێشەکەی کەمە، شاشەکەی لەجۆری تی ئێف تیە بەقەبارەی ١٤ ئینج و دووری ١٦:٩ و دیقەی پیشاندانی ١٩٢٠/١٠٨٠ پێکسڵ.

صورة

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت سی ئێکس جین ٢.٥ و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦١٨ی تێدابەکارهاتووە، ڕامی کۆمپیوتەرەکە دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایت، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، ئامێرەکە بڵندگۆی دەنگی پێشکەوتووی دۆڵبی ئەتۆمی هەیە.

کۆمپیوتەرەکە بەسیستمی ویندۆز ١٠ هۆم کاردەکات، دەرچەی نانۆسیمی بۆ پەیوەندیکردن هەیە، دەرچەی یو ئێس بی ٢ و یو ئێس بی تایپ سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، دوای جارێک بارگاویکردن بەرگەی ١٨ کاتژمێر کارکردن دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا