هاککردنی نامە دەنگیەکانی کلەب هاوس مەترسی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کلەب هاوس، دەڵێ کە بەردەوام ڕێگری لە هاککردنی ئەژماری بەکارهێنەرانی کردووە، هەروەها ڕێکاری نوێی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی هاککردن، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان هێشتا بەرنامەکە لە ئاستیکدا نەبێت کە ئەو جۆرە بەڵێنانە بە بەکارهێنەرانی بدات.
دوای هەفتەیەک بەرنامەی کلەب هاوس چاتی دەنگی ڕاگەیاند، هەروەها جەختی کردەوە لەوەی داتاکانی بەکارهێنەر لە هاککردن دەپارێزێت، بەڵام هێرشێکی هاککردن سەلماندی کە بەرنامەکە ناتوانێت بەڵێنەکەی بباتە سەر، هاککەرەکە سیستمی JavaScriptی بەکارهێنا بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکانی بەکارهێنەرانی کلەب هاوس

بەرنامەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بەردەستەو، بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئەمریکا بڵاو بۆوە، بە تایبەت لەو کاتەی بەڕێوبەری تێسلا ئیلۆن مەسک کۆبوونەوەیەکی نامەی دەنگی تیادا ئەنجام دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا