تایبەتمەندیەکانی تابێکی نوێی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی سامسۆنگ گالاکسی تاب ئەی ئەیت2021 دەخاتەڕوو.

ئامێری سامسۆنگ گالاکسی تاب ئەی ئەیت2021 کێشەکەی 439 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2560/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرای پشتەوەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە.

ئامێرەکە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 6500 میلی ئەمپێرە، بە ڕەنگەکانی ڕەش، بڕۆنزی و زیوی هەروەها نرخی 369 دۆلار بەمنزیکانە بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا