سامسۆنگ ئێکسسواراتەکان دەکێشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات، کە ڕەنگە مۆبایلە نوێیەکانی بەبێ ئامێری بارگاوی کردن و بیستۆک(سماعة) بفرۆشێت،ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە لە بەرنامەیدایە هەر سێ مۆبایلی GALAXY S21,GALAXY S21+,GALAXY S21 ULTRA، بخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای سامسۆنگ پێی وایە کێشانەوەی ئێکسسوارەتەکان، یارمەتی بەردەوام بونیان دەدات لە بازاڕدا هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی هێشتا ئێکسسواراتە کۆنەکان بەکار دەهینن، بەڵام تا ئێستا ئاشکرای نەکردووە کە ئێکسسواراتەکان لە چ جۆرە مۆبایلێک دەکێشێتەوە.

پێدەچێت کۆمپانیای سامسۆنگ، بیەوێت بە شوێن پێی کۆمپانیای ئەپڵ دا بڕوات، ئەپڵ دواین زنجیرە مۆبایلی کە ئایفۆن ١٢ بوو بەبێ ئامێری بارگاوی کردن خستە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا