ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

ڕیەڵ می سی71 کێشەکەی 222 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.69 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری تایگەر تی699 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید15 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە 10 یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+20) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4944 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا