پۆڵتیك پرێس:
به‌شی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا واده‌ی ده‌ستپێكردنی دیالۆگی ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكراكرد.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژی 7ی نیسان دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
له‌باره‌ی ورده‌كاریی دیالۆگه‌كه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، بابه‌ته‌كانی ئاسایش و تیرۆر، ئابووریی و وزه، بابه‌ته سیاسییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولا له‌بواری فێربوون و ڕۆشنبیریی باسده‌كرێت.
عێراق ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دیالۆگه ستراتیژییه‌وه ئاینده‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق بزانێت، پێشتریش كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندبوو، “له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێن ئه‌وه ڕوونده‌كرێته‌وه كه ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق بۆ ڕاهێنان و پێدانی ڕاوێژه به هێزه عێراقییه‌كان دژی داعش”.