هیندستان ژمارەیەک خولی راهێنان ڕادەگەیەنێت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى خوێندنى باڵاو دامودەزگاکانى ترى حکومەتى هەرێم و سەرجەم کەس و لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاری ئابوری و تەکنیکی، ژمارەیەک خولی ڕاهێنانى جۆراو جۆر بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە فەرمانبەرانی حکومی و نا حکومی و زانکۆ و پەیمانگەکان و قوتابخانەکان و کەسانی تر لە ژورە بازرگانی و پیشەسازییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن بەشداربن.

ئاماژەیان بەوەشدا، کۆرسەکان هەمە جۆرن و تەواوی خەرجیەکان لە ئەستۆی وڵاتى هیندیستان دەبێت، سەبارەت بە وردەکارى و شێوازو چۆنیەتى بەڕێوەچونى کۆرسەکەو ڕێکارى پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

www.itecgoi.in/index

ڕوونیشیان کردەوە، ئەو کەسانەی لە دام و دەزگا حکومیەکانن و خوازیارن داواکاری بۆ ئەم کۆرسانە پێشکەش بکەن، پێویستە لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە لاری نەبونیان پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا