د. بەرهەم ساڵح هۆشداریدەدات: جێگەی قبوڵکردن نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند “بەردەوامبوونی دۆخی داخرانی سیاسی چیتر مایەی قبوڵكردن نییە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا د. بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەدا، “بەردەوامبوونی دۆخی داخرانی سیاسی لەنێو ئەو ئاڵنگارییە گەورانەدا كە ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە چیتر مایەی قبوڵكردن نییە”.

سەرۆك كۆماری عێراق ڕاشیگەیاند، “نەبوونی لێكتێگەیشتنی نیشتمانی و ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا، مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوكێیە. بەردەوامبوونی دۆخی داخرانی سیاسی لەنێو ئەو ئاڵنگارییە گەورانەدا كە ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە چیتر مایەی قبوڵكردن نییە”.

داواشدەكات حكومەتێك پێكبهێنرێت كە بەتوانا و كارا بێت و بەرژەوەندییەكانی گەل بپارێزێت و سەروەری و سەربەخۆییەكەی بەهێزبكات، كاریشبكات بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا