لە هەولێر ژمارەیەك كۆگای دەرمان داخران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ پێنج شەممە لە هەڵمەتێكی لیژنەكانی كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمان ژمارەیەك كۆگای دەرمان لە هەولێرداخران.

د. محمد ڕەشید، بەرپرسی چاودێری بازار لە كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمان ڕایگەیاند: لەدرێژەی چالاكیەكانیان بۆ چاودێری ئەو دەرمانانەی لە رێگەی كۆمپانیاكانی دەرمانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت ، ئەمرۆ پێنج كۆگای دەرمان داخران بەهۆكاری ئەوەی بەشێك لە دەرمانەكانیان بەبێ پشكنین هاوردەكراوە.

وتیشی: بەشێكیتریان پابەند نین بە لكاندنی ستیكەری كوالیتی كۆنتڕۆڵ كە ئەم ستیكەرە یارمەتیدەرە بۆ جیاكردنەوەی دەرمانێكی كوالیتی نزم و دەرمانێك كە پشكنینی بۆ كرابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە درێژەی هەڵمەتەكانیان سەردانی 157 كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانیان كردووە، كە بەنزیكەی 51 كۆمپانیا لە چالاكیەكانیان ڕاگیران لەلایەن لیژنەكانیانەوە و بەشێكیان دراون بە دادگا و ڕووبەرووی سزای یاسای دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا