سوپای عێراق بۆ جێهێشتنی شه‌نگال دوا مۆڵه‌ت ده‌داته‌ په‌كه‌كه‌

پۆڵەتیك پرێس
ئەو وادەیەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ ئاسایشی ئێزیدخان دانرابوو تا ناوەندی شەنگاڵ چۆڵبكەن كۆتایی هات، ئاسایشی ئێزیدخانیش رەتیدەكەنەوە ناو شەنگال بۆ هێزەكانی سوپای عێراق چۆڵبكەن.

عومەر ساڵح، سەرۆكی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزیدیان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:” چۆڵكردنی بارەگاكانی ئاسایشی ئێزیدخان و رادەستكردنیان بە سوپای عێراق رەتدەكەینەوە، ئەوهەنگاوە جێگای قبوڵكردن نییە و بەهیچ جۆرێكیش ناهێڵین سوپای عێراق بڕۆنە چیای شەنگال”.

سەرۆكی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزیدیان ئاماژەی وتیشی:” هێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخان بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی قەزای شەنگاڵیان لەئەستۆدایە، بۆیە نایانەوێت هاوڵاتیانی شەنگاڵ جارێكی تر تووشی كارەسات و نەهامەتی ببنەوە”.

بەوتەی سەرۆكی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزیدیان، ئەوان پابەندی ئەو كات دانان و مۆڵەت پێدان نابن كە لەلایەن لێپسراوانی عێراق و سوپای عێراق بۆیان دیاری دەكرێت و چۆڵكردنی شەنگال رەتدەكەنەوە.

لەكۆبوونەوەی رۆژی 15ی ئەم مانگەی نێوان ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و شاندی عێراق ئەنجومەنەكە لەرێگەی نوسراوێكەوە 13 خاڵیان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی شەنگال، شاندەكەش مۆڵەتی رۆژی 26ی ئەم مانگەیان بۆ چۆڵكردنی بارەگاكانی ئاسایشی ئێزیدخان دانا تاقەزاكە چۆڵبكەن بەڵام دوێنێ‌ هەینی مۆڵەتەكە كۆتایی هات و ئاسایشی ئێزیدخانیش چۆڵكردنی قەزاكەیان رەتكردەوە.

ئاسایشی ئێزیدخان، ژمارەیان نزیكەی هەزاركەسە ولەتەواوی ئەندامانی هێزەكانی ئێزیدی پێكدێن و سەربە یەكینەكانی بەرخودانی شەنگالن و لە ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال فەرمان وەردەگرن.

هاوكات سوپای عێراق مۆڵه‌تی تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی بۆ په‌كه‌كه‌ دیاریكردووه‌، بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی ئێزیدخان له‌شه‌نگال بكشێته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا