داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، ئەوەش بۆ هەڵوەشاوەی ئەنجوومەنەكە لە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان.

نەبیل تەرفی سەرۆكی كوتلەكەی ئائیرون لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی نێو بینای پەرلەمان، رایگەیاند، داواكارییەكمان بەواژووی 172 پەرلەمانتار لەكۆی 329 پەرلەمانتار پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 9ی ئۆكتۆبەر هەڵوەشێێتەوە.

نەبیل تەرفی راشیگەیاند، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر داواكارییەكە دەدرێت، كە هەموو كوتلە سیاسییەكان یەكدەنگن لە چارەسەركردنی كێشەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.

لەمادەی 64 ی دەستووری عێراقدا هاتووە، ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای یەك لەسەر سێی ئەندامەكانی، یان لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بەڕەزامەندیی سەرۆك كۆمار ، توانای خۆهەڵوەشانەوەی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت‌و پێش ئەو هەڵبژاردنە دەبێت پەرلەمان خۆی هەڵوەشێنێتەوە، چونكە هەڵبژاردنی پێشوەختە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا