بایدن: هەر هاوڵاتیەك ڤاكسین بەكاربێنێت 100 دۆلاری پێدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین پەیامدا پێشنیازی بۆ بەرپرسانی ناوخۆی وڵاتەكەی كردووە، لەبەرامبەر وەرگرتنی ڤاكسین بڕی 100 دۆلار بە ئەو كەسانە بدرێت كە پێكوتەكە وەردەگرن.

بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی کوتان و پاراستنی کۆمەڵگە و رزگارکردنی ژیانی خەڵک، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ویلایەت و حكومەتە خۆجێییەكانی وڵاتەكەی كردووە بڕی 100 دۆلار بە هەر هاوڵاتیەكی ئەمریكی بدەن لەبەرامبەر وەرڤرتنی ڤاكسین.

وەزارەی خەزانەی ئەمریکاش ئامادەیی نیشانداوە کە هاوکارییە تەکنیکییەکان پێشکێش بە ویلایەت و حکومەتە خۆجێییەکان بکات بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر هاوکارییە داراییەکە بۆ پاڵپشتیی کوتانی هاوڵاتییان بە ڤاکسین بەکاربهێنن.

ئەم بڕیارەی بایدن لەكاتێكدایە، سەربار هەڵكشانی حاڵەتەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا، بەڵام پرۆسەی کوتان بە ڤاکسین لە ئەمریکا بەشێوەیەكی بەرچاو بەسستی بەرێوە دەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا