نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەركردایەتیی نوێی یەكێتی و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرە یەكێتی كرد و هیوای خواست، ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و هەمووان ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بگێڕن.

‏‎لەبەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی خۆی و یەكێتی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی و بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە كردنەوەی كۆنگرەی یەكێتی دەربڕی و جەختیكردەوە، یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لەپێشینەی كارەكانی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا