تابلۆیەکی ناوازەی ڤان کوخ دوای ١٠٠ساڵ دەرکەوت

پۆڵەتیک پرێس

دوای زیاتر لە ١٠٠ ساڵ یەکێک لە تابلۆ شاراوەکانی ڤان کوخ بە بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆ، لە ماڵی مەزادی ساوزبیس فرۆشرا.

تابلۆکە لە ساڵی ١٨٨٧ەوە، لە لایەن خێزانێکی فەڕەنسیەوە پارێزراوە، تابلۆکە یەکێکە لە زنجیرە کارەکانی ڤان کوخ کە لەساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٧ کێشاویەتی، پسپۆرانی بواری هونەری ئاگاداری تابلۆکەی بوون هەرچەندە لە مەزادێکیتردا نرخێکی زیاتری پێدرا بەڵام بە هۆی چەند هۆکارێکەوە هەڵوەشایەوە.

تابلۆکە یەکێکە لە گوندەکانی باکوری پاریس، لەگەڵ کڵێسای پیرۆزی ساکری کۆر ڤان کوخ لە ساڵی ١٨٨٨ پاریسی بەجێ هێشت و بەرەو باشوری فەڕەنسا ڕۆیشت و لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٨٩٠دا لە ناوچەیەکی نزیک پایتەختی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا