بەرنامەی خۆراکی جیهانی بووە براوەی نۆبڵی ئاشتی

پۆڵەتیک پرێس

لەنێوان زیاتر لە ٣٠٠ کاندیدیدا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لە جیهاندا.

ئەمڕۆ هەینی، لەڕێی پەخشی راستەوخۆ لە هۆڵی پەیمانگای نۆبڵی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بێریت رەیس ئاندەرسن سەرۆکی لیژنەی نۆبڵ رایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

ئەوەش هاتووە، لە رۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، بەشێوەیەکی فەرمی مەدالیایەکی زێڕ و بڕوانامەیەک و بڕی ٩٥٠ هەزار یۆرۆ وەک خەڵات دەدرێتە بەرنامەی خۆراکی جیهانی.

ئەمساڵ ژمارەی کاندیدەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند، بەجۆرێک ٢١١ کەسایەتی و ١٠٧ رێکخراوی جیهانی کاندید بوون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

ساڵی رابردوو، ئەبی ئەحمەد سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە هەوڵەکانیدا بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە وڵاتەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا