گەنجێک بەهۆی فلتەری جگەرەوە بوو بە ملیۆنەر

پۆڵەتیک پرێس

لە کاتی کۆتایی هاتنی مەراسیمێک گەنجێکی هیندی تەمەن ٢٦ ساڵ، بە ناوی نامان گۆبتا سەرەتای خۆی دیاری کرد بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرمایەداری، کاتێک دیمەنێکی بینی کە ڕەنگە زۆربەمان بیبینین و پشت گوێی بخەین.

دیمەنەکە بریتی بوو لە فلتەری کۆمەڵێک جگەرەی زۆر، کە ئامادەبوون لە مەراسیمەکەدا کێشابوویان، گەنجەکە بە هۆی گرنگیدانی بە ژینگە بڕیاریدا دیمەنەکە پشت گوێ نەخات و فلتەری جگەرەکان کۆبکاتەوە، دوای ئەوەی بیرۆکەیەک بە مێشکیدا هات.

نامان لە خۆی پرسی، بۆچی دووبارە ئەم فلتەرانە بەکارنەهێنرێتەوە؟ مێژووی ئەم چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦، لە ئێستادا نامان خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەیە سەبەتە بڵاو دەکاتەوە بۆ کۆکردنەوەی فلتەری جگەرەکان.

نامان وتی، بڕی ١ملیۆن دۆلاری بە ڕیسایکلینی ٣ ملیۆن فلتەری جگەرە دەست کەوتووە، کە دەکاتە ١٠٠هەزار کیلۆگرام.

کۆمپانیای شاب مانگانە ٦ هەزار کیلۆگرام فلتەری جگەرە کۆ دەکاتەوە، بۆ کۆکردنەوەی هەر کیلۆگرامێک فلتەری جگەرە پارە دەدات.

فلتەرەکە دەکات بە سێ بەشی جیاوازەوە، کە بریتین لە فلتەر و پاشماوەی توتن و کاغەزەکەی، فلتەرەکە دەگۆڕێت بۆ دروست کردنی سەرین و یاری کاغەز، هەروەها پاشماوەکەی دەفرۆشێت بە جوتیاران.

گەنجەکە دەڵێت سەروەتەکەی دەستی دەکەوێت دەیخاتە خزمەتی ئیشەکەیەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە کۆمەڵگا بکات، دڵخۆشە بە چارەسەرکردنی کێشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا