پۆڵەتیک پرێس
بەشێک لە زانا کەنەدییەکان ئاشكرایانکردووە کە پێدەچێت دەیناسۆرەکانیش هاوشێوەی هەندێک لە مرۆڤەکان بەهۆی شێرپەنجەوە لەناوچووبێتن.
زۆرێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە دەیناسۆرەکان بەر لە 77 ملیۆن ساڵ لەسەر زەوی ژیاون و یەکێک بوون لە زەبەلاحترین ئاژەڵەکانی ئەو چەرجەی تیایدا ژیاون.
بەگوێرەی هەواڵێکی یۆرۆ نیوز، دەیناسۆرەکان هاوشێوەی مرۆڤەکان دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی ئێسک بوون و بەو هۆیەوە ژیانیان ڕووبەڕووی لەناوچوون بووەتەوە.
چەند توێژینەوەیەک لەسەر ئێسک و پاشماوەکانی دەیناسۆرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەیناسۆرەکان دووچاری شێرپەنجەی ئێسک هاتوون کە بە (ئەستۆسارکۆما) ناسراوە.
ئەو جۆرەی شێرپەنجە لە دەیانسۆرەکاندا بەشێوەیەکی خێرا بەجەستەیاندا بڵاوبووەتەوە بەو هۆیەوە کاریگەری گەورەی نەرێنی لەسەر جوڵەکانی دەیناسۆرەکان دروستکردووە، بەتایبەت کاریگەری خراپی لەسەر سییەکانیان دروستکردووە.
لەگەڵ فراوانبوونی مرۆڤایەتیدا تاکو دێت زانیاری زیاتر لەسەر ژیان و مردن و لەناوچوونی دەیناسۆرەکان بڵاودەبێتەوە بەردەوام زانا گەورەکانی جیهان لە هەوڵی دەستکەوتنی زانیاری نوێدان لەسەر ئەو جۆرە ئاژەڵە لەناوچووەی سەر زەویدا.