گێژ كردنی میللەت

رۆژێك سەلاحەدینی ئەیوبی رۆژێك مۆدیلەكان رۆژی دواتر بەرازێك كوژراوە، ئەمانە مانشێتی سایت و هەوالەكان و میدیایە، یانە شەوانەكان نیشان دەدرێ لە بری رێكاری یاسایی دەبێتە ریكلام بۆیان و قەرەبالغتر دەبێت.

باشترین رێگا بۆ گێژ كردنی خەلك و بە لارێدا بردنی سەرقاڵكردنیەتی بە بابەتی لاوەكی تا تاكەكان مێشكیان كار نەكات و راستی كۆمەڵگا و سیاسەتی دەسەڵات نەزانن، دەبێت ئامانج لە پشت نمایشی ئافرەتێك چی بێت? وەختێ دەڵێت شوو بە كەسێك دەكەم رۆز رایسی هەبێت، ئامانجی كەسێكی دی چی بێت بڵێت پارە لە ژیانی هاوسەری گرنگترە، یان كورێك رەگەزی خۆی بگۆرێ تا سەرنجی خەلك راكێشێت، برەو دان بەم هەلسو كەوتانە كۆمەڵگا بەرەو كوێ دەبات، ئاخۆ بیریان لەوە كردۆتەوە ئەمانە هانی گەنج و منداڵ دەدەن دوور بكەونەوە لە بەها پیرۆزەكان و رەوشتە رەسەنەكان.

دەسەلات ئامادەیە لە سەر رەخنەیەكی سیاسی كۆمەلێك چاڵاكەوان و رۆژنامە نووس زیندان بكا بەلام بە پێچەوانەوە ئەوانەی بابەتی بێ ماناو تێكدەر بلاو دەكەنەوە پەرەیان پێ دەدرێت و لە شاشەی میدیاكن دەدەخرێن و قەبە دەكرێن، لە بری ئەوەی یاسای تایبەت بە رێكخستنی میدیا و كۆمەلگا دەربكەن یاسای رۆژنامەگەری بەرهەم دێنن بۆ بێدەنگ كردنی ئەو دەنگانەی راستی بابەتەكان دەلێن ، ئەم كارە تەنها بۆ دۆگما كردنی خەلكە وەك لە جیهانی فەلسەفەدا پێی دەوترێت دیماگۆگیەتی دەسەلاتی سیاسی بە واتا كوردیەكەی خۆمان گێژ كردنی خەلك.

نەوەیەك لەسەر ئەم بنەمایانە گەورە بێت كە پارە گرنگترە لە رەوشت دزی باشترە لە دەست پاكی لەشفرۆشتن مافە و كەس بۆی نییە رێگری لێبكات نەوەیەك لەسەر بنەمای كامە زیاتر كاری نا بەجێ بكا زۆرتر ناسراو دەركەوتو دەبێت، ئاخۆ ئەم نەوەیە لە داهاتو چی لێ دەربچێت، روون و ئاشكرایە ئەوەی لە پشت ئەم داروخانەیە كێ یە وە مەبەستیش تە نها شاردنەوەی راستی دزی و گەندەلی و وێرانكاریەكانیانە، لای ئەوان گرنگ نییە پەروەردە چی لێ بەسەر دێت گرنگ چەندێكی دی گیرفانەكانیان پر دەبێت، بۆ ئێستا رەنگە كاردانەوەی ئەم گێژكردنە نەبینین بەلام دڵنیام لە داهاتودا نەوەیك پێدەگەیەنن خۆشیان ناتوانن ئاراستەیان بكەن و لەدەست خۆشیان و لە دەست كۆمەڵگای رەسەنیش دەردەچێت.

زەبەنگ بەهادین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا