سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت

هەڕەشەکانی وەزیری بەرگری تورکیا.
بەگۆێرەی ئەو لێدوانەی کە وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورکیا کەلە سۆسیال میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە جەنابی وەزیر هەڕەشەی توند لەسلێمانی و باڤڵ تاڵەبانی دەکات ئەگەر واز لەهاو کاری پەکە کە نەهێنن هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدا . بەمەش وادیارە هەمو پرۆتۆکۆلات و پرێنسیپ و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان پێشێل دەکرێت جەنابی وەزیر سلێمانی شارێکی یاخی و کۆڵنەدەرە ئەم شارە ملی بۆ دەوڵەتی عوسمانی و چەندەها والی یەك لەدوایەکانی بەغدای عوسمانی شۆڕ نەکرد ئەوەش بزانە کاتێك لەشکری ئینکیشاری هێرشی کردە سەر ئیماراتی بابان ئیبراهیم پاشا هەتا دوا گولە تۆپ بەرگری کرد مامەیارەی تۆپ چی لەشکری بابان یش دوا گولە تۆپی تەقاند دوا فیشە کی دەمانچەکەشی نا بەخۆیەوە وتی مردن شەریف ترە لەتەسایم بون ..!

شێخ مەحمودی حەفید بەرەنگاری سوپای ئینگلیز بوەوە هەتا بە برین داری کەوتە دەست دوژمن وتی من تەسلیم نەبوم بەبرین داری گیراوم .
ساڵ نەوەدەکان بەندە لە خزمەتی مام جەلال دا بوم لەدەباشان شاندێکی وەزارەتی بەرگری کەپێك هاتبون لەچەند ژەنەراڵی گەورە بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەرکان داوایان لەمام جەلال کرد وتیان سەرانی پەکەکە لەم ناوەن ئەبێ بیان گرن و تەسلیمیان بکەن مام جەلال بەزمانێکی دیبلۆماسی نەرم وەڵامی دانەوە وتی ئێوە بەم سوپا زەبەلاحەی کە هەتانەو بەم هەمو دەزگا هەواڵگری و سەربازیەیی کە هەتانە ناتوانن بیان گرن ئێستا ئێمە چۆن ئەوانەمان پێ ئەگیرێ ژەنەراڵەکان بەلوت بەرزیە وە وتیان ئەبێ بیان گرن و لێرە تەسلیمیان بکەن مام جەلالیش توڕە بو وتی یەك پشیلەشتان تەسلیم ناکەم .. ئیتر ئەمەبوە جێیگەی کۆمێند و نوکتەی میدیا ئەوروپیەکان چونکە ئەوان تەلەفزێۆنی سی ئێن ئێنی تورکیان لەگەڵ بو کە بەزمانی ئینگلیزی پەخش دەکات
جەنابی وەزیر باڤڵ کوڕی مام جەلالەو زۆریش توڕەیە ..! وە کچە زای ئیبراهیم ئەحمەدیشە کە ئەڵێ
نەعارەبم نەئێرانی
نەتورکێکی شاغستانی
هەر کوردم و کوردستانی
سلێمانی تەسلیم نابێت چونکە شاری ئیبراهیم پاشای بابان ومەلیك مەحمودو مام جەلالە

تێبینی
ئەم هەڕەشانە لەم ڕۆژەدا بۆ ئەوەیە کە هەوڵ بدەن کۆنگرەکەی یەکێتی سەرکەتو نەبێت

محەمەد ئەمین پێنجوینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا