چۆن سیستمی بەرگریت ڕێک دەخەیت لە بەهاردا

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ بڵاوی کردەوە هەندێک هۆکار هەن، کە یارمەتیدەرن بۆ ڕێکخستنی سیستمی بەرگریت لە نێوان وەرزەکاندا.

پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پێویستە، پێش هەموو شتێک لە ڕێژەی ڤایتامین دی دڵنیا بینەوە، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سیستمی بەرگری لەش هەیە، ئەم ڤایتامینە لە وەرزی زستاندا بە شێوەیەکی گشتی کەم دەکات، بەڵام زیادبوونیشی هیچ سودێک بە جەستە ناگەیەنێت، پێویستە تەنها بڕی پێویست لە جەستەدا هەبێت.

پێیان وایە کاتێک هەست بە کەمی ئەو ڤایتامینە کرا پێویستە وەری بگریت بەڵام ئەگەر هاتوو کەمی نەبوو، نابێت زیادە وەربگریت.

پزیشکان ئاماژەیان بەوەش داوە، کە بە داخەوە لە ئێستادا هەندێک دەرمان لە ژێر ناوی ڤایتامین دی دا دەفرۆشرێت ، کە زیان بە جگەردەگەیەنێت و توشی هەوکردنی دەکات سیستمی بەرگری لاواز دەکات.

هەروەها دەڵێن بۆ وەرگرتنی ئەو ڤایتامینەو ڕێکخستنی سیستمی بەرگری، تەنها پێویستی بە تیشکی خۆر و خەو خۆراکی تەندروست و باش هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا