رووەکییەکان زیاتر توشی شکانی ئێسک دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو کەسانەی رووەکخۆرن لەوانەی گۆشتخۆرن زیاتر رووبەڕووی شکاوی ئێسک دەبنەوە.

بەپێی توێژینەوەکە کە لەلایەن زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی لە ژەمەکانیاندا پشت بە رووەک دەبەستن ٪٤٣ ئەگەری ئێسک شکانیان لەو کەسانە زیاترە کە ژەمێکی ئاساییان هەیە.

ئەو زانایانە ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم دیاردەیەی رووەکخۆرەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە ئێسکیان لاوازە، بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ئاژەڵان لەوانەش شیر و ماست و ئەو خۆراکانە ناخۆن کە سەرچاوەی کالیسیۆمن و یارمەتیدەرن لە بەهێزبوونی ئێسکەکانیان.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی بەرهەمی ئاژەڵ و گۆست ناخۆن و رووەکین رێژەی کالیسیۆم و پڕۆتینی لەشیان کەمە ئەوەش وا دەکات زۆرتر رووبەڕووی مەترسی ئێسک شکان ببنەوە.

باس لەوەش کراوە، پێویستە ئەو کەسانە دڵنیاببنەوە لە ئاستی کالیسیۆم و پڕۆتینیان و پارێزگاریکردن لە تەندروستیی کێشی لەشیان بەجۆرێک کێشیان نە کەم بێت نە زیاد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا