پۆڵەتیک پرێس
ئامێرێکی نوێی گۆگڵ کە چاودێریت دەکات لە کاتی نوستندا، دواتر پێت ئەڵێت کە تا چەند بە شێوەیەکی باش خەوتویت
گوگڵ ئاشکرایکرد، کە لە ٣٠ مارسدا نەوەی دووەمی ئامێری نێست هەب بە نرخی ٩٩ دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
ئامێرەکە شاشەیەکی زیرەک و بڵندگۆیەکی هەیە، کە چاودێریت دەکات لە کاتی نوستن دا ئامێرەکە بە هۆی هەستەوەرێکی ڕادارەوە کارەکانی دەکات.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، کە دەتوانیت ڕاپۆرتەکانی نوستنی شەوانەت بسڕیتەوە، لە هەرکاتێکیش کە بتەوێت دەتوانی تەواوی داتاکان بسڕیتەوە، ئامانجی گوگڵ تەندروستی بەکارهێنەرانە لەگەڵ گوگڵ فیت.