تایبەتمەندیە نەزانراوەکانی تەلەگرام

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تەلەگرام بەکار دەهێنن، پێیان وایە یەکێکە لە پارێزراوترین بەرنامەکان بە بەراورد بە بەرنامەی سیگناڵ و واتسئاپ

لێرەدا تایبەتمەندییە نەزانراوەکانی تەلەگرام دەخەینە ڕوو

١-دەستکاری کردنی ڤیدیۆ
یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی تەلەگرام دەستکاری کردنی ڤیدیۆیە، تێلەگرام ڕێگەت پێدەدات پێش ناردنی ڤیدیۆکە گۆڕانکاری تێدا بکەیت لە ڕەنگ یاخود کورت کردنەوە یان هەرشتێکیتر دواتر دەتوانیت ڤیدیۆکە بە دەستکاری کراوی بنێریت

٢-خزمەتگوزاری پرۆکسی
بەکارهێنەران دەتوانن پرۆکسی بەکاربهێنن، بۆ تایبەت کردنی ipیەکانیان تاوەکو لە لایەن بەرامبەرەکەی دیار نەبێت

٣-ڕاپرسی
بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ڕاپرسیە دابنێت کە لە گروپەکان دادنرێت، واتە دەتوانێت وەک بەرنامەکانیتر سیستمی راپرسی دابنێت بۆ وەگرتنی ڕای بەرامبەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا