شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.

شیاومی ڕێدمی نۆت 14 پڕۆ پڵەس کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی9000ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا