مانچستەر سیتی گلاندباخی تەکاند

لە درێژەی یاریەکانی قۆناغی شانزە و لەسەر یاریگای ئیتحاد یانەی شین پۆشەکەی شاری مانچستەر پێشوازی لە یانەی گلاندباخی ئەڵمانیا کرد .

کوڕانی پیپ گواردیۆلا بە سوود وەرگرتن لە یاری پێشتر دەستیان کرد بە یاری و هیچ بوارێکیان نەدا یانە ئاڵمانێکە نەفەس بدات بەهێرشکردن دابارینە سەر میوانەکەیان ، لە ئاکامی ئەو تاوە هێرشەر کیفن دیبرۆین توانی زۆر زوو بگاتە گۆڵی ئەڵمانیەکان و گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد لە خوولەکی ١٢دا ، پاش ئەم گۆڵە ئیلگای گۆندۆگان شەش خولەک دواتر یانە ئینگلێزێکەی کردە خاوەن گۆڵی دووەم لە یاریەکەدا ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێ هات .

لە تایمی دووەمدا چاوەڕی دەکرا نوێنەرەکەی ئاڵمانیا دەست بکاتەوە بەڵام کوڕانی گواردیۆلا بڕیارێکی جیاوازیان دابوو بۆ ئەو یاریە نەیانهێشت تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێت بەئەنجامی هەر دوو یانە یانەی مانچستەر سیتی بە چوار گۆڵی خاوێن سەرکەوتن بەدەست بێهنێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا