پۆڵه‌تیك پرێس:
ئاگربه‌ستێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو له‌نێوان میلیشیا شیعه‌كانی عێراق و سوپای ئه‌مریكا ڕوویداوه، به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا.
پێگه‌ی “میدڵ ئێست ئای” به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، میلیشیا شیعه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشی نوێی موشه‌كی نه‌كه‌نه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌و مه‌رجه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته بدات.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ پێگه‌كه قسه‌یانكردووه، میلیشیاكان ماوه‌ی 12 مانگیان وه‌ك مۆڵه‌ت داوه‌ته مسته‌فا كازمی، بۆئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ناچار به‌كشانه‌وه بكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، میلیشیاكان داوایانكردووه كازمی به‌فه‌رمی نوسراوێك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات، تیایدا داوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕابگه‌یه‌نێت.