پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمریکا داوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات _ هەسەدە و چەکدارانی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور دەکات گرژییەکانی نێوانیان رابگرن .
ئەمڕۆ هەینی، 1ی ئەیلولی 2023، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا داوا دەکات گرژییەکانی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و چەکدارانی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور رابگیرێن و بە شێوەیەکی ئاشتییانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
لە راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی سووریا لە ئەمریکادا هاتووە، “ئەمریکا جەخت لە پاراستنی ئاسایش و کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلی سوریا دەکاتەوە، ئەمەش لەرێگەی بەردەوامیدان بە شکستی چەکدارانی داعش و هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.
هەروەها راگەیەندراوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە، “ئەمریکا پشتگیری لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە دەبنە مایەی بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جەخت دەکەینەوە لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو خەڵکانی ناوچەکە”.
گرژییەکانی دوای ئەوە هاتن کە هەفتەی رابردوو، بەهۆی دەستگیرکردنی سەرکردەی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور کە گروپێکی چەکداری سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتە و لە نەتەوەی عەرەبن و ناوچە عەرەب نشینەکانی پارێزگای دێرەزوور دەپارێزن، شەڕ و ناکۆکی لەنێوانیاندا دروست بوو، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانیشدا، 22 کەس گیانیان لەدەستدا، 16 چەکداری ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور کوژران و سێ شەڕڤانیش گیانیان لەدەست دا، لەگەڵ کوژرانی 3 هاوڵاتی سڤیل.