پەرلەمانتارێکی عێراق: ڕەنگە ناچارببین پەناببەینەوە بەر هەڵبژاردنی پێشوەختە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باسم خەشان، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەگەر سەرۆککۆماری عێراق لە ماوەی دەستووریدا دیارینەکرێت، ئەوا پێویستە لەماوەی دوو مانگدا هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەختە بکرێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە باسم خەشان لە فەیسبوکی خۆی ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی دەستووری عێراقی، سەرۆککۆماری ماوەبەسەرچوو لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت تا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ لەماوەی 30 ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان”.

وتیشی: ئەمە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسیەتدا یەکناگرێتەوە و گەر لەماوەی دەستووریدا سەرۆککۆمار هەڵنەبژێردرێت، ئەوا پێویست دەکات لەماوەی 60 ڕۆژدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

پێشتر پەرلەمان ڕۆژی 7ی شوباتی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام ڕۆژی شەممە بە بڕیاری موقتەدا سەدر، ڕەوتی سەدر بڕیاریدا دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بایکۆتبکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا