پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە25ی تشرینی دووەم، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەن.
بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین و دەبێت ئیسرائیل پابەندی ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان بێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل دەبێت ڕێگا بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بدات.
لەکاتێکدا، دوێنێ هەینی24ی تشرینی دووەم، دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان لەنێوان هەردوولا دەستیپێکرد.