10 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ماوەی ( سێ ) مانگدا (10) كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات .

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو كۆمەڵگەیەكی تەندروست و سەقامگیربونی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان و ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ، هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە ، تەنها لەماوەی مانگەكانی ( 3،4،و5_ 2023) توانیویانە ( 10 ) تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە پێكهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر ، هەروەها زۆرترین ئەو ماددانەی بەكاریان هێناوە لە جۆری ( حەشیش و كریستاڵ )ن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكانیش دانیشتوی ناوچە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانن و لە نەتەوەی كورد و عەرەبن ، یەكێك لەتۆمەتبارەكان ژنە .

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەمیان بەپێ ی ماددەكانی ( 26 و 30 ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا