بایدن: لە بێدەنگبوون ماندوو بووم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی ساڵی ڕابردوو کە کرایەسەر بینای کاپیتۆل لە واشنتۆنی پایتەخت ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هێرشە کودەتایەکی شکستخواردوو بوو”.

جۆ بایدن لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای تۆمەتبارکرد بەوەی، بەرپرس بووە لە هێرشەکەی سەر کاپیتۆل و شوێنکەوتووانی هانداوە یارمەتی بدەن تا بەزەبری هێز ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکان.

وتیشی: ئەوان شکستخواردوون، هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن سەروەری ببەخشنە ئاژاوەگێڕی، لەکاتێکدا ئێمە هەوڵ بۆ سەروەربوونی جەماوەر دەدەین.

داواشی لە ئەمریکییەکان کرد، بەیەکەوە بوەستن و بەهێزەوە هەوڵ بۆ ئەوە بدەن ڕووداوەکانی 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 دووبارە نەبێتەوە.

6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021، لەدوای ئەوەی بە دەنگی زۆرینە بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا، شوێنکەوتووانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر بینای کاپیتۆل و چەندین زیانییان بە بیناکە گەیاند و پشێوییەکی زۆریان دروستکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا