پۆڵه‌تیك پرێس
له ئێستادا گفتوگۆكانى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى پێكردووه و تا ئێستا رێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند نه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتىی نیشتمانیی كوردستان ناردنى شاندى باڵاى سیاسى له هه‌رێمه‌وه بۆ عێراق به پێویست ده‌زانێت.
پۆڵا تاڵه‌بانى، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “له‌م كاته‌دا كه گفتوگۆى پرۆژه یاساى بودجه ده‌كرێت، زۆر گرنگه شاندێكى باڵاى سیاسى له كه‌سى یه‌كه‌مى لایه‌نه سیاسییه‌كان بچێته به‌غدا، چونكه به‌شێكى كاره‌كان له‌ناو په‌رله‌مانه به‌شێكى دیكه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانه، به‌وه‌ى كه فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مان گوزارشت له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن له رێگه‌ى گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانین كارێكى وابكه‌ین فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مان دژى پشكى كورد نه‌بن و ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ى تایبه‌تن به كورد په‌سه‌ند بكرێن”.
پۆڵا تاڵه‌بانى وتیشى: “ئه‌وه‌ى لاى ئێمه گرنگه پرسى قوت و موچه‌ى خه‌ڵك و پرسى لامه‌ركه‌زییه، وه‌كو یه‌كێتى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى پرۆژه‌ى خۆمانه و داكۆكى له‌سه‌رده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆمان كردووه ده‌رباره‌ى، بیروبۆچوون و تێڕوانینه‌كانى خۆمان له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كدا ئاماده‌كردووه و له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆمان كردووه له‌سه‌رى، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و هیوادارین پارتیش به‌زوویى وه‌ڵاممان بداته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى بچێته پێشه‌وه، چونكه پێمان وایه لامه‌ركه‌زى زۆرێك له كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌كات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بڕیاردراوه كه سه‌ردانى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان چڕبكه‌ینه‌وه له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى.