پۆڵه‌تیك پرێس
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیی بۆ دروستكردنی دەروازەی نێودەوڵەتی “زێت” لەگەڵ توركیا دەربڕیوە و ئەندامێكی دەستەی دەروازە سنوریەكانی هه‌رێمیش زانیارى زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
له‌هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ى سنورى لاوه‌كى هه‌ن، دواى چه‌ندین هه‌وڵ و به‌دواداچون تائێستا به‌فه‌رمى نه‌ناسێنراون، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌روازه‌یه‌كى نوێ ده‌كرێته‌وه.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دەروازە سنوریەكانی هه‌رێم بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”له سنووری شارۆچكەی مێرگەسوری سەر بە پارێزگای هەولێر، ماوه‌یه‌كه كار بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەروازه‌ى زێت ده‌كرێت، بڕیارى دابینكردنى بودجه‌ى پێویست دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌قامێكى 300 كیلۆمه‌ترى بۆ دروستده‌كرێت”.
وتیشى، “ئێمه چوار ساڵه بۆ مه‌رزى پشته له‌هه‌وڵداین بۆ دروستكردنى شه‌قامێكى 20 كیلۆمه‌ترى له‌كاتێكدا، به‌غداش دوایكردووه ئه‌و شه‌قامه قیرتاوبكرێت بۆ هاتوچۆى بازرگانى، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه و چاره‌نوسى ده‌روازه سنوریه‌كانى دیكه‌ش كه بڕیارى به‌فه‌رمى ناساندنیان هه‌یه یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه”.