هەوڵێکی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە کەرکوک شکستیپێهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، پلانی “تیرۆرکردنی” چەند ئەندامێکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک پوچەڵکرایەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵێنەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەپێی ماددەی چواری تیرۆر توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو کەسە پەیوەندی و هاوسۆزیان هەبووە لەگەڵ رێکخراوی چەکداری داعش و لەمیانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بە تاوانەکەیانداناوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە راسپێردراون بۆ چاودێریکردنی چەند ئەندامێکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی تیرۆرکردنیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا