كازمی داوای رێككەوتنی هەرێم و ناوەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق داوایكرد، هەرێم و بەغدا گفتوگۆی كۆتایی ئەنجام بدەن و هەردولا بگەنە رێككەوتن.

مستەفا كازمی لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ 8ی مارس پێشكەشی كردو بەشێكی تایبەت بوو بە سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق رایگەیاند، سەردانەكەی پاپا خاڵێكی روونی خستە سەر بۆ دەرخستنی جەوهەری گەلی عێراق، پەیامی پیرۆزی پاپا بە هەموو بەشەكانی جیهان گەیشت و گەلی عێراق زۆر بەگەرمی پێزانینی بۆ سەردانەكەی هەیە.

لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغداشەوە داوایكرد، گفتوگۆیەكی كراوەو راستەقینە بكرێت بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی خاك و چارەسەركردی كێشەكان.

وتیشی،”هەر لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەتەوە كار لەسەر گەڕاندنەوەو ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێم دەكات”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی كێشەكانی هەرێم و ناوەندەوە پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق گرفتی گەورەی بۆ دروستبووەو ناشزانرێت كەی هەردولا دەگەنە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا